تبلیغات
وێنه‌ ی خاڵی - شێعرێک له‌ ماموستا (نالی)
جمعه 8 اردیبهشت 1391

شێعرێک له‌ ماموستا (نالی)

   نوسراوه‌ له‌ لایان: مسته فا    مه‌به‌ست :شێعر ،نالی ،

ئه‌ستێره‌ هه‌موو مه‌حوه‌ له‌نێو نووری قه‌مه‌ردا  ***   یا شه‌مسی جه‌مالت شه‌وی گێڕاوه‌ به‌ فه‌ردا

خاکی به‌ری پێت هه‌م  گڵ وهه‌م گوڵ  به ‌سوروشکم  *** وه‌قتی غه‌م وشادیی ئه‌وه ‌کردوومه ‌به‌ سه‌ردا






ته‌لبیسی   نیه ‌ ئه‌و  که‌سه ‌ دێوانه‌یی  ڕووته‌       *** بێچاره‌   نه‌ما   غه‌یری   حه‌یاتێکی     له‌ به‌ ردا

ڕه‌نگی  نیه  ڕوخساره‌یی ڕه‌نگین و له‌تیفی   *** ڕۆشه‌ن بووه‌ ئه‌م  نوکته‌  سه‌باتی له‌  به‌سه‌ردا

هه‌ر چه‌نده‌ که‌ ئینسانه‌ له‌ به‌ر چاوی من و تۆ ***مومکین نییه‌ ئه‌م لوتفه‌ له‌ ئینسان و  به‌شه‌ر دا

ئیسباتی خه‌ت و خاڵه‌ به‌سه‌دشوشتن وگریان***ناچێته‌وه‌  ئه‌م  نوقته ‌ له ‌ نێو  دیده‌ یی   ته‌ ردا

شه‌وقی که‌ نه‌بێ باسیره‌ مه‌ ئیوسه‌ له‌ دیتن ***هه‌ر  شه‌وقی  ئه‌وه‌  قووه‌تی  دینی  به‌  نه‌زه‌ردا

(نالی) خه‌به‌ری بێ ئه‌سه‌ری غائیبه‌ ئه‌مما  *** ناڵێکی  حه‌زین دێ  له‌  موناجاتی  سه‌ حه‌ ر دا


وێنه‌ی ئه‌م شێعره‌:پارکی مه‌وله‌وی کوردی سه‌ققز.