تبلیغات
وێنه‌ ی خاڵی - سێ سێ (قانع)
یکشنبه 14 خرداد 1391

سێ سێ (قانع)

   نوسراوه‌ له‌ لایان: مسته فا    مه‌به‌ست :شێعر ،قانع ،

سێ شتن ئه‌مرۆ له‌ دونیا بێ وه‌جاخ و جێگه‌ دار
شاعیران یه‌ک عالمان دو ، نیشتیمانی کورده‌وار

سێ شتن له‌م ده‌وره‌ دا هیچ شۆره‌تو ناویان نییه‌
عه‌یبی ده‌وڵه‌تمه‌ند و شێعری قانع و مه‌رگی هه‌ژار





وه‌ک بڵاوی خانه‌قا ئیسمێکی بێ جیسمی برا
یه‌ک مرووه‌ت سێ سه‌خاوه‌ت ، سێ وه‌فای عه‌هدو قه‌رار

سێ نه‌خۆشی که‌وته‌ دنیا هیچ ده‌واو چاره‌ ی نیه‌
کیبر یه‌ک به‌رتیل دوو ، سێ مخلسی پاره‌ و دینار





سێ مه‌تاعی پڕ به‌ها ئه‌مڕۆ ته‌واو بێ قیمه‌تن
یه‌ک شعر دوو ڕاستی سێ حورمه‌تی خاک و دیار

سێ وه‌فایی لازمه‌ سێ تایفه‌ن له‌م کانه‌دا
دولبه‌ران یه‌ک ، کورسی دو ، سێهه‌م گوڵی خونچه‌ی به‌هار

سێ که‌سن هه‌رگیز به‌ مه‌یل و ئاره‌زوی خۆیان نه‌گه‌ن
(قانع)ی یه‌ک برسی دوو ، سێ بولبولی دێوانه‌ کار


وێنه‌:ئابشاری خه‌رپاپ (خانێ)