تبلیغات
وێنه‌ ی خاڵی - حه‌ریقی....
جمعه 23 تیر 1391

حه‌ریقی....

   نوسراوه‌ له‌ لایان: مسته فا    مه‌به‌ست :شێعر ،

له‌ ئه‌م عیده‌ به‌عیدم من له‌ دیداری ره‌فیقانم          خودا سا تۆ قه‌ریبم که‌ی له‌ خوانی وه‌سڵی یارانم
له‌ لایێ عیشره‌تو شادی له‌ لایێ گه‌ردن ئازادی          ئه‌من که‌وتوومه‌ نێو داوی حه‌ریقی ناری هیجرانم

سه‌رم قوربانت ئه‌ی ساقی که‌ تۆ ساده‌ی وه‌ره‌ سا ده‌ی     فیداتم ده‌ستو بردێکه‌ ئه‌جه‌ل نه‌ک بێ به‌ میوانم
دڵم که‌وتۆته‌ زوڵماتوو ده‌ڵێ پێم خۆشه‌ تاریکی                به‌ تاریکی سه‌ری زوڵفت ئومێدم ماوه‌ وه‌بزانم
خودا عومرت بدا ڕاقی وه‌ره‌ ساقی بده‌ ڕاقی                 که‌ تۆ هه‌مڕازمی مه‌ی بێنه‌ بۆ ده‌رمانی ده‌ردانم
هه‌تا کوفری سه‌ری زولفت ببینم وا له‌ نێو کوفرام       که‌ دیتم شه‌معی روخسارم ده‌لێم ئۆخه‌ی موسوڵمانم
به‌ ڕه‌نگیئه‌شکی خوێنینم که‌ ڕووسوورم له‌ قاپی هه‌ق        له‌ فه‌یزی تۆوه‌یه‌ ساقی به‌ جۆشه‌ تاوی گریانم
به‌ خوێناوی دڵی زارم وه‌ره‌ کاکۆڵ حه‌نایی که‌                مه‌ڵێ ڕاوه‌سته‌ تا قوربان له‌ عیده‌ینا به‌قوربانم
له‌ نێو ئاته‌شکه‌ده‌ی غه‌م دا که‌بابی دڵ ئه‌وه‌ برژا             شه‌ڕاب بێنه‌ به‌ په‌یمانه‌ ته‌واوه‌ عه‌هدوو په‌یمانم
شوکر وه‌سڵم هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڵ په‌یکان و تیغی       که‌ کوشته‌ ی تیری موژگانم که‌ چاکی تیغی حیرمانم
وتت دانه‌ی خه‌یاڵت بێنه‌ره‌ نێو داری زولفه‌ینم                 ئه‌گه‌ر ده‌یکه‌م په‌رێشانم ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌م په‌شیمانم
سه‌فی تابووری موژگانت که‌ جێگر بوو له‌ قه‌لعه‌ ی دڵ    هه‌تیوی دڵ نه‌ما جێگه‌ی له‌ بۆ کوێ ڕۆیی نازانم
                                          (حه‌ریقی) ته‌رکی یار ناکه‌م سه‌رم ببڕن ئه‌گه‌ر فه‌رزه‌ن
                                            نیه‌ باکم له‌ به‌ر ته‌عنه‌ی مریدی پیری ڕه‌ندانم