تبلیغات
وێنه‌ ی خاڵی - چبکه‌م .....!!!!
یکشنبه 29 مرداد 1391

چبکه‌م .....!!!!

   نوسراوه‌ له‌ لایان: مسته فا    مه‌به‌ست :شێعر ،مه‌حوی ،

به‌ نووری باده‌ که‌شفی زوڵمه‌تی ته‌قوا نه‌که‌م ، چ بکه‌م!
به‌ شه‌معێکی وه‌ها چاری شه‌وێکی وا نه‌که‌م ، چ بکه‌م!


له‌ خه‌زنه‌ی دڵمدا هه‌ر چی هه‌یه‌ ، هه‌ر داغی سه‌ودایه‌
ده‌سا ئه‌م نه‌قده‌ ده‌ردی عیشقی پێ سه‌ودا نه‌که‌م ، چ بکه‌م!




له‌ گه‌ڵ ده‌ستی مه‌لا ڕێ ناکه‌وێ زونناری زولفی یار

وه‌کوو ((شێخ)) ئیختیاری مه‌زهه‌بی ((ته‌رسا)) نه‌که‌م ، چ بکه‌م!



له‌ ڕێی ئه‌و شۆخه‌ دا خۆم کرده‌ خاک و پێی نه‌نا پێما

ده‌سا خاکی هه‌موو عاله‌م به‌ سه‌ر خۆما نه‌که‌م ، چ بکه‌م!



ده‌مێکه‌ شاری پڕ شۆری مه‌حه‌ببه‌ت مات و خامۆشه‌

به‌ قانوونی ته‌جه‌ننون شۆرشی ئینشا نه‌که‌م ، چبکه‌م!



له‌ چاوانم نه‌ما بۆ گریه‌ ، نۆبه‌ی سه‌جده‌ به‌رده‌ریه‌

سیا ساڵم نه‌باره‌ ، نوێژی ئیستیسقا نه‌که‌م ، چ بکه‌م!



به‌ جێ ماوم له‌ یاران ، نابه‌جێ ماوم ، ئه‌جه‌ل ! زوو به‌

به‌ مردن له‌م قوسوری ژینه‌ ئیستیعفا نه‌که‌م ، چ بکه‌م!



ئه‌وا له‌یلا به‌ رۆژی حه‌شر ئه‌دا وه‌عده‌ی لیقا ((مه‌حوی))

هه‌تا قامی قیامه‌ت ، ئاه و واوه‌یلا نه‌که‌م ، چ بکه‌م!





وێنه‌ : زرێوار ی مه‌ریوان 2711