تبلیغات
وێنه‌ ی خاڵی - وه‌کوو ڕۆژ و شه‌وه‌....... (حاجی)
یکشنبه 19 شهریور 1391

وه‌کوو ڕۆژ و شه‌وه‌....... (حاجی)

   نوسراوه‌ له‌ لایان: مسته فا    مه‌به‌ست :حاجی قادر کۆیی ،شێعر ،

وه‌کوو ڕۆژ و شه‌وه‌ فه‌رقی گودازی شه‌مع و سووتانم
که‌ ئه‌و هه‌ر شه‌و ده‌سووتێ ، من هه‌موو ده‌م گه‌ر چی ئینسانم


به‌ ته‌خمین وه‌سفی فیرده‌وس و جه‌هه‌ننه‌م بۆچ ده‌کا واعیز
له‌ سایه‌ی وه‌سڵ و هیجرانت ئه‌من دیتوومه‌ ده‌یزانم




له‌ سیڕڕی حیکمه‌تی چاوت گه‌یشت ، باعیسی ڕووحه‌
ته‌به‌سسوم ماوه‌ تێ ناگه‌م ، له‌ فه‌همی ڕه‌مزی حه‌یرانم



کزه‌ی جه‌رگم ده‌خیلت بم فیراقم کرد ئه‌وا مردم
ده‌سا ده‌ی بێره‌ لام ساتێ ، نه‌ماوه‌ تابی هیجرانم


ئه‌بووزیده‌ی ده‌کا ڕوحم له‌ گه‌ڵ ماچی ده‌مت ، ئه‌مما
ده‌ترسێم وه‌ک نیشانم دا بڵا هیچه‌ و په‌شیمانم


که‌ دوێنێ هاتی فه‌رمووت بێ و نه‌هاتم مه‌سڵه‌حه‌ت وابوو
ئه‌وێسته‌ چاوه‌که‌ی من ، چی ده‌فه‌رمووی به‌نده‌ فه‌رمانم


ئه‌گه‌ر به‌غدا شکا سه‌ددی نه‌ما داری له‌ سه‌ر به‌ردی
له‌ ده‌جله‌ی ناگرن ((حاجی)) دیاره‌ جۆشی گریانم


وێنه‌ : ڕێگای زمزیران (سه‌ره‌شت بۆ مه‌هاباد)