تبلیغات
وێنه‌ ی خاڵی - ژیننامه‌ی مامۆستا نالی (به‌شی سێهه‌م)
شنبه 25 شهریور 1391

ژیننامه‌ی مامۆستا نالی (به‌شی سێهه‌م)

   نوسراوه‌ له‌ لایان: مسته فا    مه‌به‌ست :ژیننامه‌ ،نالی ،



نالی و ئه‌ده‌بی بێگانه‌



نالی له‌ سه‌ره‌تای چه‌رخی نۆزده‌هه‌مدا ژیاوه‌ . له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانی باوی ئه‌ده‌بیی بریتیی بووه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌ی و فارسی و تورکی ، چونکه‌ کوردستان یا سه‌ر به‌ ئیمپیڕاتوریه‌تی عوسمانی یا ئێران بووه‌ و زمانی ڕه‌سمی یا فارسی یا تورکی بووه‌ . بێجگه‌ له‌وه‌ش که‌ زمانی عه‌ره‌بی ، زمانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووه‌ و کوردوستانیش تێکڕا یه‌کێک بووه‌ له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌کان ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ نال خۆیشی خوێنده‌وارێکی ئایینی و مه‌لایه‌کی موسوڵمان بووه‌ . جا بۆیه‌ نالی ئه‌گه‌ر چی به‌شی زۆری شیعری به‌ کوردی وتووه‌ ، شیعره‌کانی وشه‌ی زۆری فارسیان به‌ه‌ ده‌س کاریه‌وه‌ یا بێ ده‌سکاریی تیایه‌. هه‌روه‌ها وشه‌ی زۆری عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی ئایینی و زاراوه‌ی زانیاریه‌ ئایینیه‌کانی وه‌ک فیقه و ئوسولی دین و مه‌نتیق و فه‌له‌کاتیان تیایه‌ ، که‌ به‌ شێوه‌ی ئیقتیباس و ته‌لمیح به‌ کاری هێناون . ئه‌و شێعرانه‌ی که‌ له‌ (( موناجات )) و نزا و پاڕانه‌وه‌ دا وتوونی ، هه‌موویان ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ کاریگه‌ره‌ن که‌ ئایینی ئیسلام له‌ ناخی ده‌روونیدا کردوویه‌تی.


هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دیوانه‌که‌یه‌وه‌ ڕوو له‌ باره‌گای خودا ئه‌کا و ئه‌ڵێ :

ئه‌ی جیلوه‌ده‌ری حوسن و جڵه‌و کێشی ته‌ماشا  
  سه‌ر ڕه‌شته‌یی دین بێ مه‌ده‌دی تۆ نیه‌ حاشا

((لا  حول  و لا   طول و لا    قوة  الا             بالله‌ له‌ القدرة   والکائن   ما   شا))

یا

هه‌رچه‌نده‌ گوناحی ده‌مه‌که‌ت باره‌ له‌ سه‌ر لێو        
 حه‌ددی چیه‌ ( نالی ) که‌ بڵێ ماچه‌ که‌فاره‌ت





نالی و مه‌به‌ستی شیعری


ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی که‌ له‌ شیعری نالی دا ڕه‌چاو کراون ، ئه‌مانه‌ن:


1 - دڵداری :که‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری شیعره‌کانی له‌م جۆره‌یه‌.

2 - وه‌سف : به‌ تایبه‌تی وه‌سفی به‌هار و دیمه‌نی سروشت و وه‌سفی حوجره‌ شه‌ق و شڕه‌که‌ی  و لێ هاتوویی و بووردباری که‌ره‌که‌ی .

3 - نزا و پاڕانه‌وه‌ له‌ خوا .

4 - بیری وڵات کردنه‌وه‌ : له‌ قه‌سیده‌که‌یدا که‌ بۆ سالمی ناردووه‌ ، له‌ گه‌ڵ غه‌زه‌لی (( ده‌روونی لدار ئه‌لشاره‌زوور و به‌رده))

5 - لاواندنه‌وه‌ و پیاهه‌ڵدانی پاش مردن : غه‌زه‌له‌که‌ی له‌ به‌ر وه‌فاتی سلێمان پاشای بابان ، له‌ گه‌ڵ قه‌سیده‌که‌ی که‌ وه‌ک ئه‌ڵێن به‌ بۆنه‌ی مردنی باوکی (حه‌بیبه‌وه‌) وتوویه‌تی.

6 - مه‌دح و پیاهه‌ڵدان : مه‌دحی نووری ڕوودباریی براده‌ری که‌ ئه‌چێته‌ حه‌ج ، مه‌دحی سوپای بابان ، مه‌دحی وڵات ، مه‌دحی پێغه‌مبه‌ر ، مه‌دحی مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌