تبلیغات
وێنه‌ ی خاڵی - ڕۆیی به‌ با عومرم .... (مه‌حوی)
شنبه 6 آبان 1391

ڕۆیی به‌ با عومرم .... (مه‌حوی)

   نوسراوه‌ له‌ لایان: مسته فا    مه‌به‌ست :مه‌حوی ،شێعر ،

له‌ ناکه‌س کاریا ، خاکم به‌ سه‌ر ، ڕۆیی به‌ با عومرم
خودا! تۆ بمژیێنه‌ تا له‌ به‌ر قاپی که‌سێ ده‌مرم




به‌ زایع چوو له‌ (ما لا یعنی) یا وه‌قتم هه‌موو ، یه‌عنی...
ده‌بێ وه‌قتێ له‌ (بوالوقت) ێ بخوازم دا تیا بمرم



ئه‌جه‌ل ده‌ورم ده‌دا : حازر به‌ ، واده‌ی ده‌ور و ته‌سلیمه‌
منی غه‌فڵه‌ت زه‌ده‌ هێشتا خه‌ریکی مه‌سئه‌له‌ی ده‌ورم



خه‌یاڵی پووچی دنیا وا ده‌ماغ و دڵمی پێچاوه‌
قیامه‌ت ، هه‌ر مه‌گه‌ر ڕۆژی قیامه‌ت بێته‌وه‌ فکرم



له‌ پێ که‌وتووم و نه‌فسم بۆ هه‌وا ده‌شنێ وه‌کوو منداڵ
له‌ به‌ر پیری سه‌رم خۆی ناگرێت و تازه‌ پێ ده‌گرم



چیه‌ سووچ و گوناهی؟ بۆ چی ده‌یکاته‌ جه‌زا خانه‌؟
له‌ قه‌بر هه‌ڵکه‌ن ، هه‌تا ڕۆژی جه‌زا ده‌عوا چیه‌ قه‌برم



سبه‌ینێ (یحشر المرء)ه‌ ، براکه‌م فرسه‌ته‌ ئه‌مڕۆ
ته‌به‌ڕڕا بن له‌ من ، با که‌س نه‌بێ حه‌شری له‌گه‌ڵ حه‌شرم



له‌ من نازانم ئیتر نه‌فسی به‌دخوو چی ده‌وێ (( مه‌حوی ))
که‌ به‌دکردار و به‌دڕه‌فتار و به‌دئه‌فکار و به‌دته‌ورم



مه‌گه‌ر به‌ر مه‌وجی به‌حری ڕه‌حمه‌تم خا وه‌سفی سه‌تتاری
وه‌گه‌ر نا زه‌حمه‌ته‌ پا بوونه‌وه‌م ، نامومکینه‌ سه‌ترم