تبلیغات
وێنه‌ ی خاڵی - به‌ره‌و ئاسۆ (هێمن)
شنبه 9 اردیبهشت 1391

به‌ره‌و ئاسۆ (هێمن)

   نوسراوه‌ له‌ لایان: مسته فا    مه‌به‌ست :شێعر ،هێمن ،

سۆفی گۆشه‌ی  خانه‌قا  بووم  ئێسته‌  پیری  مه‌یکه‌ده‌م
زاهیدی خه‌لوه‌ت نشین بووم ئێسته‌ مه‌ست و مه‌یزه‌ده‌م

******

سه‌روی   ئازادیش   له ‌بارو   دڵکه‌ش   و   به‌رزه‌   به‌ڵام
گیانه‌که‌م! من شیت و شه‌یدای لار وله‌نجه‌ی ئه‌م قه‌ده‌م
                                







                                   


جیلوه‌یی جوانی  له‌  هه‌رچی  دا هه‌بێ  خۆشم  ده‌وێ
رۆژێ  کوشته‌ێ  مینی  ژۆپ و رۆژێ  گیرۆده‌ی  شه‌ده‌م

******

هه‌ر یه‌که‌ی  بۆ خۆی  ده‌جوولێنێته‌وه‌  هه‌ستی ده‌روون
زه‌رده‌په‌ر ،  کاروانکوژه   ‌،   تاریکو  ڕوونی   سوبحده‌م

******



******
ئاسمانی  ساو  و  ده‌ریای   مه‌ندو   تارمایی   چیا
سێوی لاسوور و به‌هێی زه‌رد و هه‌ناری گوڵ به‌ده‌م

******

کێ وه‌کوو من سارد  و گه‌رمی رۆژگاری  چێشتوه‌؟
گا له‌ ده‌شتی گه‌رمه‌سێر و گا له‌ کوێستانی گه‌ده‌م

******

وه‌ک  شه‌پۆلی  زێیی خۆڕه‌م ، ساتێ  هه‌دادانم  نیه‌
گێژ ده‌خۆم،پێچێ ده‌ده‌م،من رۆڵه‌ی کوردی ئه‌م سه‌ده‌م

******

ڕێگه‌ سه‌خت و پڕ له‌ که‌ند و له‌ند و هه‌لدێر  و گه‌وه‌
هه‌ر ده‌بێ ببزووم،ده‌بێ بکشێم،وچانی لێ نه‌ده‌م

******

سێبه‌ری مه‌رگم له‌ پێش دایه‌و به‌ره‌و مه‌نزڵ ده‌رۆم
ناخی گۆڕی ته‌نگه‌ جێگام ، هه‌ر تل ئاسا بێ قه‌ده‌م

******


******

من  به‌ره‌و  ئاسۆ   به‌ره‌و   ڕووناکی   باڵم   گرتوه‌
چۆن به‌ره‌و تاریکی ده‌خشێم ،پاڵ وه‌ شه‌یتانی ده‌ده‌م

******

کانی ڕوونم  دێ به‌ لێشاوی  به‌هار  شڵوێ نیه‌
به‌فری گه‌وره‌م دێ چیای گرت و به‌ تاوێ بوه‌ قه‌ده‌م

******

ژینی کورتم دی پڕاوپڕ  بوو له‌  شانازی  و  شه‌ڕه‌ف
عومری زۆرم دی که‌ دوایی هات به‌ ریسوایی و نه‌ده‌م

******

ئاگری سینه‌م  بڵێسه‌ی  دێ و  وڵات  ڕۆشه‌ن ده‌کا
ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم وه‌ک دڵۆپێک ده‌چمه‌ نێو ده‌ریای عه‌ده‌م

وێنه‌ی یه‌که‌م:پردی سووری مه‌هاباد
وێنه‌ی دوهه‌م:جه‌واهیر دێی ڕامسه‌ر