تبلیغات
وێنه‌ ی خاڵی - ژیننامه‌ی مامۆستا نالی (به‌شی یه‌که‌م)
پنجشنبه 21 اردیبهشت 1391

ژیننامه‌ی مامۆستا نالی (به‌شی یه‌که‌م)

   نوسراوه‌ له‌ لایان: مسته فا    مه‌به‌ست :ژیننامه‌ ،نالی ،

نالی ناوی خدر (خزر)ه‌ وکوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی ئاڵی به‌گی مکایه‌ڵییه‌.له‌ گوندی (خاک و خۆڵ) له‌ ده‌شتی شاره‌زوور هاتۆته‌ دنیاوه‌


  به‌ پێی ڕێبازی خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ قورئانی پیرۆز و ورده‌کتێبی فارسیی  خوێنده‌وه‌ چوو فه‌قێیه‌ تی  له‌ پێناوی وه‌رگرتنی زانسته‌ ئایینیه‌کاندا ، شار و دێهاته‌ قوتابخانه‌ داره‌کانی به‌شێکی کوردستان گه‌ڕاوه‌ و دوا پله‌ی ئه‌و خوێندنه‌ی  بڕیوه‌و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌ر گرتوه‌.

ئه‌و شوێنانه‌ی تیانا مابوبێته‌وه‌   سنه‌ ، سابڵاغ ، زه‌ردیاوای قه‌ره ‌داغ ، هه‌له‌بجه‌ و سوله‌یمانین.له‌ قه‌ره‌داغ لای شێخ موحه‌ممه‌دی ئیبنولخه‌یات خوێندوویه‌تی.له‌ ته‌کیه‌ی قه‌ره‌داغیش ڕیازیاتی لای شێخ عه‌لی مه‌لا خوێندووه‌.له‌ سوله‌یمانی له‌ مزگه‌وتی (سه‌یید حه‌سه‌ن) لای مه‌لا عه‌بدوڵڵای ڕه‌ش بووه‌.زۆرتر ده‌وری موسته‌عیدی له‌ خانه‌قای(مه‌ولانا خالید ) له‌ سوله‌یمانی ڕابواردوه‌ ؛ هه‌روه‌ها گه‌لێکیشی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و سوله‌یمانی لای شێخ ئه‌وڵای خه‌رپانی خوێندوه‌.

به‌ڵام ده‌ باره‌ی مێژووی ژیانی دا چه‌ند بیر و ڕا هه‌نه‌ که‌ باسیان ده‌که‌ین.
خوالێخۆشبوو  موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ ده‌ڵێ:ناڵی له‌ ساڵانی (1215 - 1273 ک.م)، (1800 - 1856 ز)ژیاوه‌. د . مارف خه‌زانه‌داریش هه‌ر هه‌مان مێژوو دیاری ده‌کا ؛ هه‌روه‌ها د . که‌ماڵ فوئادیش.مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادیش ده‌ڵێ :له‌ 1797 ز هاتۆته‌ دنیاوه‌ و له‌ 1855 وه‌تاتی کردووه‌.
به‌ڵام جادوله‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵات ناسی ئه‌رمه‌نی سۆثێتی (یووسف  ئه‌بگار ثیچ ئۆربێلی) دا ساڵی 1215 ی کۆچی له‌ گه‌ڵ ساڵی 1800-1801 ی زایینی به‌رابه‌ر کراوه‌. به‌ پێی ئه‌مه‌   وه‌ک دوکتۆر مارف خه‌زانه‌دار و دکتۆر که‌ماڵ فوئاد له‌ سه‌ری رۆیشتوون،ساڵی له‌ دایک بوونی نالی ده‌کاته‌ 1800 ی زایینی و ته‌مه‌نیشی ده‌بێته‌ 56 ساڵ.

                                                         فاتح عه‌بدولکه‌ریم(دیوانی ناڵی)


ئه‌م به‌شه‌ له‌ سه‌ر داوای ییکێک له‌ براده‌ران به‌ نێوی کاک ڕه‌سوڵ داندرا و هیوادارم بتوانم درێژه‌ی پێ بده‌م.