تبلیغات
وێنه‌ ی خاڵی - مه‌ه و میهر (حاجی قادر کۆیی)
چهارشنبه 3 خرداد 1391

مه‌ه و میهر (حاجی قادر کۆیی)

   نوسراوه‌ له‌ لایان: مسته فا    مه‌به‌ست :شێعر ،حاجی قادر کۆیی ،

مه‌ه و میهری به‌ غاره‌ت دا به‌ شوعله‌ی شه‌معی روخساری
گوڵستانیش به‌ یه‌غما چوو له‌ ته‌نگی غونچه‌یی زاری



له‌ نه‌شئه‌ی دیده‌یی مه‌ستی هه‌موو مه‌یخانه‌ وێرانن
هه‌موو که‌س به‌سته‌ زونناره‌ له‌ سه‌ودای زولفی تاتاری







ڕه‌وان ، په‌روانه‌یی ناره‌ منیش وه‌ک چاوی بیمارم
زه‌مانم وه‌ک شه‌وی تاره‌ ، دڵا وه‌ک غونچه‌ خونخاری





دڵ و جان و ڕه‌وان و ته‌ن وه‌کوو ئیمانو دینی من
فیدای روخساری گوڵناری ، نیساری زولفی ته‌ڕڕاڕی



ده‌خیل ئه‌ی چاوی جادووگه‌ر بفه‌رموو مه‌ردومان یه‌کسه‌ر
ده‌ڵێن خه‌وتوویی بیداری ، ده‌ڵێن مه‌خمووری هوشیاری



شوعاع و شه‌عشه‌عه‌ی میهری ئه‌شیععه‌و میشعه‌لی به‌دری
له‌ سایه‌ی په‌ڕته‌وی ڕووته‌ به‌ قوربان نووری یا ناری



بپرسه‌ (حاجی) تۆ جارێ له‌ زولفو په‌رچه‌می خواری
بڵا گه‌ر تاری بۆچ ماری؟ بڵا گه‌ر ماری بۆچ تاری؟


وێنه‌ی ئه‌م شیعره‌ : تڕکه‌ش (خانێ)